فەرەنسا دانی بە دەوڵەتی فەڵەستیندا نا

سەرۆکی فەرەنسا ئەمڕۆ بە رەسمیی فەڵەستینی وەک دەوڵەت ناساند و پشتگیریی بیرۆکەی دوو دەوڵەتی کرد وەک چارەسەرێک بۆ کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە مەراسیمی هەشتاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی نەتەوەیەکگرتووەکان وتارێکی پێشکەشکرد و وتی، “ئێستا کاتی ئاشتییە لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین، بۆیە ئەمڕۆ رایدەگەیەنم کە فەرەنسا فەڵەستین وەک دەوڵەت دەناسێنێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هیوادارم ناساندنy فەڵەستین وەک دەوڵەت رێگە خۆشبکات بۆ بەردەوامی گفتوگۆی ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا سیستمی بەرگری و سەربازی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی سیستمی بەرگری ئاسمان دیکە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت. لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکادا…
Total
0
Share