ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم داوای جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئێران دەکات

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات ئەو رێککەوتنی لێکتێگەیشتنە جێبەجێبکرێت کە هەفتەی رابردوو لەگەڵ ئێران واژوویان کرد، دەشڵێت، رێککەوتنەکە گرنگە بۆ “گەڕاندنەوەی متمانە” بە کارەکانی ئاژانسەکەیان کە لەکاتی جەنگی ئێران و ئیسرائیل راگیرابوو.

رافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئاژانسەکە رایگەیاند، “ئێستا پێویستە کارەکانی ئاژانسەکە لە ئێران دەستپێبکەنەوە تاوەکو متمانە بۆ کارەکانیان بگەڕێتەوە”.

وتیشی، “جێبەجێکردنی بڕیارەکە پەیوەستە بە ئێمە و ئێرانەوە، پێویستیان بە جێبەجێکردنی کۆمەڵێک رێکاری تەکنیکی و هەنگاوی کردەییە بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانیان لە ئێران”.

رێککەوتنی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پاش ئەوەدێت هەفتەی رابردوو، رافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە قاهیرە رێککەوتنێکیان بۆ دەستپێکردنەوەی دانانی چوارچێوەیەکی نوێ بۆ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران واژووکرد، ئەمەش پاش ئەوەی حوزەیرانی ئەمساڵ لەکاتی جەنگی ئێران و ئیسرائیل پەیوەندییەکانی نێوانیان راگیرا، ئێران ئەوکات ئاژانسەکەی بە هۆکارێکی سەرەکی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی و دەستپێکردنی جەنگەکە دانابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر دۆخى ئۆكرانیا پوتین په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا و ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا ده‌كات

سه‌رۆكی ڕوسیا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا و ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدا و دۆخی ئۆكرانیایان تاوتوێكرد. كۆشكى…
Total
0
Share