سەرۆکایەتیی هەرێم: پێشوازی لە ئاگربەستی غەززە دەکەین

سەرۆکایەتیی هەرێم، رایگەیاند، “پێشوازی لە ئاگربەستی غەززە دەکەین و هیوادارین ببێتە هەنگاوێک بەرەو ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا”.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشوازی لە رێککەوتنی ئاگربه‌ست لە غەززە دەکەین، هیوادارین ببێتە هەنگاوێک بەرەو ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.

دەشڵێت، “کۆتاییهێنان بە توندوتیژی تاکە رێگایە بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین پابەند بن بە دیالۆگ و کارکردن بۆ سەقامگیری و گەشەسەندن”.

شەوی رابردوو ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس ئاگربەستیان راگەیاند و بڕیارە رێککەونتەکەیان رۆژی 19ی ئەم مانگە جێبەجێبکرێت.

شەڕی ئەو دوو لایەنە ماوەی ساڵێک و نزیکەی شەش مانگە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە: لەم هەفتەیەدا یەکتربڕی تۆفیق وەهبی بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

بەشێکی زۆری کارەکانی قیرکردنی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی تەواوبوون و ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، “لەم هەفتەیەدا بە رووی شۆفێراندا…
Total
0
Share