دەزگای دژە تیرۆری عێراق بڵاویکردەوە، حکومەت لەسەرجەم قەرزەکانی سەر شەهیدان ئەوانەی یاسای ژمارە 20 ی ساڵی 2009 دەیانگرێتەوە خۆشدەبێت.
دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ماددەی 28 بڕگەی یەکەم لە یاسای بودجە سەرجەم قەرزەکانی شەهیدان ئەوانەی یاسای ژمارە 20 ی ساڵی 2009 دەیانگرێتەوە دەسڕدرێتەوە.
جەختیکردۆتەوە، ئەمە دەستکەوت و رێزلێنانێکە لەو کەسانەی ژیانی خۆیان لە پێناو عێراق بەختکردووە.