فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە واشنتن کەوتەخوارەوە

فڕۆکەیەکی بچوکی نەفەرهەڵگری ئەمریکی لە واشنتن کەوتەخوارەوە و گوماندەکرێت 60 کەس بووبنە قوربانی.

شەوی رابردوو بە کاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فڕۆکەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی ریگان خۆی کێشاوە بە هێلیکۆپتەرێکی سەربازیدا و کەوتووەتە ناو رووباری بۆتۆماک.

فڕۆکەکە لە جۆری ئیگڵ بووە، پێشبینیدەکرێت سەرنشینەکانی 60 کەس بووبن.

لەدوای رووداوەکە تیمەکانی ئاگرکوژێنەرەوە و فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام تا ئێستا چارەنووسی سەرنشینانی فڕۆکەکە دیارینەکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share