كۆریای باكوور مووشەكی كیشوەربڕی تاقیكردەوە

كۆریای باكوور مووشەكی بالیستیی كیشوەربڕی تاقیكردەوە كە بە گەورەترین مووشەكی بالیستی ئەژماردەكرێت.

سەرۆكی كۆریای باكوور ئامادەی تاقیكردنەوەی مووشەكە بالیستییەكە بوو و ڕایگەیاند، “ئێستا كاتی ئەوەیە تواناكانمان نیشانی سەرجەم وڵاتان بدەین”.

ئەنكیت بەندا، لە دامەزراوەی توێژینەوەی كارنگی كۆریای باكوور سەركەوتنی مووشەكەكەی بە گرنگ ناوبرد سەبارەت بە بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمیی كۆریای باكوور .

هاوكات كیم جۆن ئۆن، سەرۆكی كۆریای باكوور لە وتەیەكیدا ڕایگەیاند، “ئێستا كاتی ئەوەیە تواناكانمان نیشانی سەرجەم وڵاتانی جیهان بدەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share