ژمارەی گیانلەدەستدان لەنێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا زیاترە لەوەی ڕاگەیەندراوە

ئامارەکان تا ئێستا لەسەر گیانلەدەستدان لە سنووری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا ڕاگەیەندراون، تەنها هەشت کۆچبەرن و ڕێکخراوێکی پۆڵەندیش دەڵێت، ئامارەکان زیاترن لەو ژمارەیە.

هێلینا ڤۆلێنتەر، ئەندامی ڕێکخراوێکی خێرخوازییە لە پۆڵەندا، ئێستا هاوکاریی کۆچبەران دەکات، ئەو دەڵێت، “بەو بارودۆخەی کە ئێمە دەیبینین لەناو کۆچبەراندا، ژمارەی گیانلەدەستدان زیاترە، چونکە سەدان منداڵ و ژن لە دارستانەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا گیریانخواردووە”.

ئەندامی ئەو ڕێکخراوە خێرخوازییە وتویەتی، “ئێستا بیلاڕوسیا جەنگی ساردی خۆی بەرامبەر یەکێتیی ئەوروپا درێژدەکاتەوە، جەنگە ساردەکە زیاتر کۆچبەران دەبەستێت و لەناو جەنگەڵەکاندا دەمرن”.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو ڕێکخراوە، “کۆچبەرێکی زۆر بەبێ نان و ئاو لەناو دارستانەکاندان، کە هیچ کەسێک ناتوانێت لەو دارستانانەدا بمێنێتەوە، چونکە ئێستا وەرزی سەرمایە و ژنان و منداڵان چیتر ناتوانن بەرگەی سەرما بگرن”.

دوێنێ گەنجێکی کورد لە سنووری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیانیلەدەستدا و بڕیارە تەرمەکەی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە.

ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشکرایکرد، “ئەو گەنجەی لە سنووری بیلاڕوسیا گیانیلەدەستداوە، ناوی “گەیلان دلێر ئیسماعیل”ـە، خەڵکی شاری هەولێرە و لە ڕووداوێکدا لە سنووری بیلاڕوسیا بۆ پۆڵەندا گیانیلەدەستداوە”.

بابەتی پێشتر

محەمەد شێخ وەهاب دەستگیركرایەوە

بابەتی دواتر

ئینتەر میلان 2-0 ئودینێزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share