لە سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان دەستیپێکرد

لە شاری سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیپێکردوو دەڵێن: “خێمەی ناڕەزایەتیی هەڵدەدەین”.

دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، بەردەوامدەبین لە دەربڕینی ناڕەزایەتی تا داواکارییەکانمان جێبەجێدەکرێن، کە خۆیان دەبیننەوە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و پێدانی مووچەی مانگی 12 کە ماوەی دوو مانگە حکومەتی هەرێم دابەشینەکردووە.

وتیشی، هەڵبژاردنی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان وەک شوێنی گردبوونەوەکە، بە مەبەستی وەرگرتنی یاداشت و داواکارییەکانمانە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ خێمەی ناڕەزایەتی هەڵدەدەین و گردبوونەوەکە بەردەوامدەبێت، هەروەها ژمارەیەک چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجامدەدەین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: هەر کەسێک بەبێ مۆڵەت درۆن بەکاربهێنێت سزای دەدەین

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی درۆنەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، ڕایگەیاندووە، هەر کەسێک بەبێ مۆڵەت درۆن بەکاربهێنێت سزای دەدەین. لە ڕاگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

هیوا ئەفەندی: لە مانگی داهاتووەوە لیستی مووچەی خانەنشینان دەخرێتەسەر سیستمی پەیرۆڵ

سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی خانەنشینانیش بەتەواوی بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادەدەکرێت. هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای…
Total
0
Share