زیاتر لە 12 کاتژمێرە خۆپیشاندەران رێگای دهۆک-هەولێریان داخستووە

بەهۆی دەرنەچوونی سەرکەوت تەتو، کاندیدی پارتی لە پارێزگای نەینەوا، لایەنگرانی گردبوونەتەوە و رێگەی سەرەکیی نێوان هەولێر-دهۆک-موسڵیان داخستووە و داوادەکەن کاندیدەکەیان دەربچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، عەشیرەتی گۆران، کە بەشێکی زۆری ئەندامانی ئەو عەشیرەتە دەکەونە سنووری بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک و نەینەوا، کاندیدێکیان بەناوی سەرکەوت تەتو هەبووە و خەڵکی ئەو عەشیرەتە پێیانوایە کە کاندیدەکەیان دەرچووە، بەڵام پاش راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن، ئەنجامەکە بەوشێوەیە نەبووە کە چاوەڕێیان کردووە، بۆیە لە کاردانەوەی ئەنجامەکاندا رێگەی سێ ریانی نێوان هەولێر-دهۆک-موسڵیان داخستووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەندامانی عەشیرەتی گۆران پێیانوایە، کاندیدەکەیان زیاتر لە چواردە هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە کۆمسیۆن، پارتی دەستکاریی ئەنجامی ئەو کاندیدەی کردووە و ئەنجامی رەسمی کاندیدەکەیان کردووەتە حەوت هەزار دەنگ.

بەشێک لە لایەنگرانی ئەو کاندیدە دەڵێن، کاندید هەبووە لە سنووری پارێزگای نەینەوا هەزار دەنگ کەمتر دەنگی بەدەستهێناوە و دەرچووە، بەڵام کاندیدەکەی ئەوان بە حەوت هەزار دەنگ زیاترەوە دەرنەچووە.

باس لەوەشدەکەن، تاوەکو ئێستا هیچ دەسەڵاتدارێکی پارتی بەدەمیانەوە نەهاتووە و گوێی لە داواکانیان نەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاكسازی لە هاتوچۆی سلێمانییەوە.. سەردانیكردنی ژوورەكان لەكاتی مامەڵەدا كەمدەكاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی ژمارەیەك بڕیاری چاكسازیی بۆ بۆ ئاسانکاریی هاوڵاتییان لە تەواوکردنی مامەڵەکانیاندا دەركرد و سەردانیكردنی ژوورەكان لەكاتی مامەڵەدا…
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێمی کوردستان: هیچ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران

  حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە لەبارەی پرسی ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی کورد لە بەریتانیا دەدات، ڕەتیدەکاتەوە هیچ ڕێککەوتنێکیان لەوبارەیەوە…
Total
0
Share