محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، پێویستە رێز لە یەكپارچەیی و سەروەری عێراق بگیرێت و دەستپێوەردان لە كاروبارەكانیدا نەكرێت.
سەرۆك وەزیرانی عێراق بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك وەزیرانی نوێ ئەمریكا نامەیەكی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ كرد و تێیدا ئەوەی پێراگەیاندووە، وێڕای پیرۆزباییمان بۆ دەستبەكاربوونت لە پۆستی سەرۆكی ئەمریكا، هەوڵەكانمان بە ئاڕاستەی بەهێز كردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكایە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تیشك دەخەینە سەر بەرژەوەندییە دوولایەنییەكان و كاری هاوبەش و جەختیش لە پاراستنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ناوچەكەش دەكەینەوە.
لەبارەی دەستتێوەردان لە كاروباری ناوخۆی عێراق، سودانی جەختی لەوەكردووەتەوە، “پێویستە رێز لە سەروەری عێراق بگیرێت و دەستێوەردان نەكرێت لە ناوخۆی وڵاتەكەماندا”.