ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ پیت هێگسسی وەک وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کابینەکەی دۆناڵد ترەمپ پەسەندکرد.
هەڵبژاردنی پیت هێگسس ناڕەزایەتیی بەشێک لە دیموکرات و تەنانەت کۆمارییەکانی لێکەوتەوە بەهۆی ئەو لێدوانانەی ئەم دواییانە لەبارەی چەند پرسێکەوە مشتومڕی دروستکردبوو.
هێگسسی تەمەن 45 ساڵ لە لێدوانێکدا وتبووی، نابێت ژنان لەناو یەکە شەڕکەرەکاندا هەبن.
وەزیری نوێی بەرگریی ئەمریکا بە ئەزمونێکی چڕی سەربازیدا تێپەڕیوە و ماوەیەک لە عێراق ئەفسەری هێزی پیادەبووە، خاوەنی پێنج کتێبە کە دیارترینیان The War on Warriors و تا ماوەیەکی زۆر لە لیستی پڕفرۆشترینەکانی نیویۆرک تایمزدا بووە.
پیت هێگسس بڕیاریداوە لەدوای دەستبەکاربوونی گۆڕانکاریی ریشەیی لە وەزارەتەکەدا بکات.