ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی باجی زیاتر دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی باجی زیاتر بەسەر ئەو وڵاتانەدا دەکات، کە لە کۆبوونەوەی (بریکس)ـدا بەشدارن.

ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی Truth Socialـی تایبەت بە خۆی نووسیویەتی، “هەر وڵاتێک خۆی لەگەڵ (بریکس)ـدا هاوتەریب بکات، کە سیاسەتەکانی دژی ئەمریکان، باجی زیادەی 10%ی بەسەردا دەسەپێندرێت”.

دەشڵێت، چاوپۆشی لە هیچ یەکێک لەو وڵاتانەی بەشدارن لەو کۆبوونەوەیەدا، ناکرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا، 10 وڵات بەشدارییان لە کۆبوونەوەی (بریکس)ـدا کرد کە لە شاری ریۆ دی جانیرۆی بەرازیل بەڕێوەچوو و چەند پرسێک، لەنێویاندا هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەرزکردنەوەی باج، تاوتوێکرا.

ئەو 10 وڵاتەی بەشداریی کۆبوونەوەکەیان کرد بریتیبوون لە (بەرازیل، رووسیا، هیندستان، چین، ئەفریقای باشوور، میسڕ، ئەسیوبیا، ئەندەنوسیا، ئێران و ئیمارات).

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share