كارەبای سلێمانی: دۆخی كارەبا ئاسایی بووەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، كارەبای ناوچەكانی دەربەندیخان، پێنجوێن، شارەزوور، سەیدسادق و هەڵەبجە ئاسایی بووەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی لە زاری ئەندازیار غالب محەمەد مارف، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵ و گەیاندن و كارەبای سلێمانی رایگەیاند، “دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی دروستبوونی كێشەیەك لە وێستگەی گۆڕینی كارەبای باشوور لە سلێمانی دروستبوو بەهۆیەوە هێڵەكانی 132كەی ڤی گواستنەوەی كارەبای وێستگەی باشوور- دەربەندیخان، وێستگەی ئەزمڕ- دەربەندیخان ،هێڵی 132كەی ڤی تانجەرۆ – سەیدسادق – پێنجوێن راگیرابوون و بەهۆیەوە دانیشتووانی سنوورەكانی دەربەندیخان، هەڵەبجەی شەهید، خورماڵ، سەیدسادق، پێنجوێن و شارەزوور بێ كارەبا بوون.

دەشڵێت، “لە ئێستادا كێشەكە چارەسەربووە و كارەبای سنوورەكە ئاسایی بووەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: سبه‌ینێ به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ باران ده‌بارێت

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینیده‌كات، سبه‌ینێ پێنجشەممە باران به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ ببارێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەینێی شارەکانی…
Total
0
Share