پۆلیسی هەولێر: ئەو خوێندكارانەی شەڕەتەقەیان كردبوو دەستگیركران

هێزەكانی پۆلیسی هەولێر

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە كۆلێژی تیشك لە شاری هەولێر شەڕ لەنێوان چەند خوێندكارێكدا ڕوویدا و دەمانچەی تیادا بەكارهێنرا، ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارانی دۆسیەكەی ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوكردەوە لەبارەی ڕووداوی تەقەكردنی نێوان چەند خوێندكارێكی زانكۆوە كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویدا و ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە کە لەبەردەم كۆلێژی (تیشک) دوو قوتابی دەبێتە دەماقەڵەیان، کە لە هەمان کۆلێژ قوتابین و لە ئەنجامدا دەبێتە شەڕیان لەگەڵ دوو قوتابى تريش لەسەر ئەوەی دوو ڕۆژ پێشتر بە ئۆتۆمبێل یەکیان شکاندوویەتییەوە سەر ئەوی تر و لە ئەنجامی شەڕەکە تەقە دەکرێت، وەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد و خانەوادەى هەردوولامان ئاگادارکردنەوە کە دەبێت بەزووترین کات خۆیان ڕادەستی پۆلیس بکەن، ئەگەرنا بە توندترین شێوە سزادەدرێن”.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، “هەردوولا خۆیان ڕادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد و دەستمان بەسەر دەمانچەیەکی جۆری (تاڕق)دا گرت و هیچ لایەکیشیان سکاڵایان نەبوو لەدژی یەکتر و پێکهاتن، بەڵام لەبەر ئەوەی لە کێشەکە تەقەکراوە و مافی گشتی دەیگرێتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخرا و لەکاتی ئێستاشدا هەر چوار تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون بەپێی ماددەی 413 لە یاسای سزاکان و ماددەی 21ی چەک”.

بابەتی پێشتر

10 یاریزانی بەرشلۆنە لەژێر هەڕەشەی دەركردندان

بابەتی دواتر

نوێترین لێدوانی ڤینیسیۆس، یاریزانی ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share