سبەینێ هەینی و دوو سبەی شەممە دابەشكردنی مووچە بەردەوامدەبێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بانكی هەڵەبجە بڕیاریداوە سبەینێ هەینی و دوو سبەی شەممە بانك كراوە دەبێت و دابەشكردنی مووچە بەردەوامدەبێت و مووچەخۆران دەتوانن سەردان بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.
لە چەند رۆژی رابردوودا حكومەتی عێراق بڕی 959 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی چوار نارد و لە دوێنێوە دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچە و بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چواربێت.