هەر ئۆنسەیەک زێڕ لەماوەی هەفتەیەدا زیاتر لە 50 دۆلار بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک ئۆنسەی زێڕ گەیشتووەتە 2774 دۆلاری ئەمریکی.
لەدوای دەستبەکاربوونی ترەمپەوە نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕە جیهانییەکان زیادیکردووە، بە جۆرێک بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیاتر لە 50 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە.
ئەمڕۆ هەینی، لە بازاڕە جیهانییەکان و بۆرسەی زێڕدا، هەر کیلۆیەک بە 89 هەزار و 268 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە هەرێمی کوردستانیش نرخی زێڕ رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بە جۆرێک نرخەکان بە گوێرەی بەهای دۆلار بەراورد بە دینار بەمجۆرەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیاری 21 به 588 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیاری 18 به 505 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیاری 22 به 615 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیاری 24 به 671 هەزار دینار