حکومەتی یەمەن: کۆشکی سەرۆکایەتیی یەمەن بەئامانجگیرا و قوربانی هەیە

حکومەتی یەمەن ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ بە درۆن هێرشکرایە سەر کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە لە شاری عەدەن و قوربانیی لێکەوتووەتەوە.

حکومەتی یەمەن لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆشکی مەعشیق (سەرۆکایەتی) لە شاری عەدەن بەئامانجگیرا و لە ئەنجامدا، ژمارەیەک لە پاسەوانانی کۆشکەکە کوژران و برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانجگرتنی کۆشکی سەرۆکایەتی، لەلایەن حوسییەکانەوە ئەنجامدراوە کە لە هەمان کاتدا، هێرشیشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی تەعز و لەحج و دامەزراوە گرنگەکانی سعودیەش.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share