نرخی زێڕ دابەزی

بەهۆی گەشبینییەکان بەرامبەر بە نەمانی گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، بەهای زێڕ دابەزی.

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 249 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

پێگەی ترەیدینگ ئیکۆنۆمی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەهای زێڕ 2%ی نرخی دوێنێی لەدەستداوە، هەروەها لە بەرزترین ئاست و بەهای خۆی کشایەوە کە چوار هەزار و 379 دۆلار بوو بۆ ئۆنسەیەک، هۆکاری ئەم دابەزینەش دەگەڕێتەوە بۆ لێدوانێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کە ئاماژەی بەوەکرد باجە گومرگییەکان لەسەر چین بەردەوام نابن و بڕیارە لە رۆژانی ئاییندەدا لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین، کۆببێتەوە، ئەمەش گەشبینییەکی بە بازرگانان و وەبەرهێنەران بەخشی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share