ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پەروەردەیە

رۆژی جیهانیی پەروەردە، 24ی 1ی هەموو ساڵێک لە ساڵی 2019وە لەلایەن، رێکخراوی یونسکۆ و کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان، بە رۆژی جیهانیی پەروەردە ناسێنراوە.

ئامانج لە ناساندن و دیاریکردنی رۆژێک بۆ پەروەردە، بۆ چڕکردنەوەی توێژینەوە و خستنەرووی ئەو گرنگی و پەرەپێدانەیە کە لە بوارە جیاجیاکانی پەروەردە و فێرکردن، هاتوونەتە بوون.

پەروەردە پێویستە بۆ پەرەپێدانی زانست و لێهاتوویی و کەسایەتی، پەروەردەی باش و گونجاو بەشێکە لە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوەیەکگرتووەکان چونکە زۆر گرنگە بۆ گەشەپێدان و زیادکردنی دەرفەتی تاکەکەسی و بەدەستهێنانی یەکسانیی جێندەری و تێپەڕاندنی هەژاری، تاوەکو ئەمڕۆ 258 ملیۆن منداڵ و گەنج توانای چوونە خوێندنگەیان نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share