ئەنجومەنی نوێنەران یاساكە پەسەندبكات هەناردەی نەوتی كوردستان دەستپێدەكاتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی نوێنەران ئەو بڕگەیەی تایبەتە بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە هەمواری یاسای بودجە پەسەندبكات ئەوا هەناردەی نەوتی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو بڕگەیەی پەیوەستە بە هەناردەی نەوتی هەرێم لەیاسای بودجە پەسەندبكرێت هەناردەی نەوتی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی داهاتە نانەوتییەكان، وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی،”چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی دیكە لە نێوان هەرێم و بەغداد بكرێت و بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو پرسە دەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: هەمواركردنەوەی یاسای بودجە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، یاسای بودجەی عێراق هەمواربكرێتەوە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەردەبێت و دەشڵێت، “لە…
Total
0
Share