ئەدهەم بارزانی، سیاسەتمەداری كورد دوای تەواوبوونی پرسەی دایكی لە شاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەی بوو رایگەیاند، زۆر سوپاسی هەموو ئەوانە دەكەم كە بەشداریی پرسەی دایكمیان كرد و هاتنیان لە خەمەكانی ئێمەیان كەمكردەوە.
راشیگەیاند، گرنگە دەسەڵاتدارانی كوردستان پێداچوونەوە بە بەرنامەكانی خۆیاندا بكەن، چونكە ئەم میللەتە بەدەست نەبوونی مووچەوە دەناڵێنێت و خەڵك تووڕەیە.
وتیشی، “ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە بەڵێن دەدرێت و جێبەجێنەكراوە و هیچ بنەمایەكی دیموكراسی نەچەسپاوە و جەماوەری خەڵكەی كوردستان تووڕەن و چیتر قبووڵی ناکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لە چەند رۆژی رابردوودا لە رێگای ئەو حزبە و دەسەڵاتدارانییەوە رێگری كرا كە دایكم ببینم”.