دەرفەتی دامەزراندن راگەیەندرا و فۆڕم پڕبكەنەوە

فۆڕمی دامەزراندنی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ دامەزراندنی دەرچووانی كۆلێژی پزیشكیی گشتی و كۆلێژی پەرستاری و پەیمانگە پەرستارییەكانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2023- 2024 بڵاودەكرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، فۆڕمی دامەزراندنی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ دامەزراندنی دەرچووانی كۆلێژی پزیشكیی گشتی و كۆلێژی پەرستاری و پەیمانگە پەرستارییەكانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2023- 2024 بڵاودەكاتەوە كە دانیشتووی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەرچووانی كۆلێژی پزیشكیی گشتی و كۆلێژی پەرستاری و پەیمانگە پەرستارییەكان دەتوانن فۆڕمەكان پربكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر وردەكاریی هێرشە موشەكییەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێری ئاشكراكرد

دژەتیرۆری كوردستان ڕایگەیاند، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. لە ڕاگەیەندراوێكدا دژەتیرۆری كوردستان ئاماژەی…
Total
0
Share