وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە بەسەرچوونی ڤیزای کەسانی بیانی چەند بڕیارێکی دەرکرد

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەمەبەستی هاوکاریکردن و کارئاسانی بۆ ئەو بیانیانەی بەهۆی بارودۆخی جەنگەوە نەیانتوانیوە گەشت بکەن یان نشینگەکانیان نوێبکەنەوە، بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لە سزای دارایی بەم شێوەیە:

– بۆ ئەوانەی نشینگەیان بەسەرچووە و لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانن: ئەوانەی پاش 28ی شوباتی 2026 نشینگەکەیان بەسەرچووە، دەتوانن تا 30ی نیسانی 2026 بە هەمان کارت بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و بەبێ سزا نشینگەکەیان نوێبکەنەوە، پاش ئەم ڕێکەوتە پێویستیان بە ڤیزای نوێ دەبێت.

– بۆ ئەوانەی دەیانەوێت گەشتی دەرەوە بکەن: ئەو بیانیانەی نشینگە یان پاسپۆرتەکەیان بەسەرچووە و نەیانتوانیوە گەشت بکەن، تا 30ی نیسانی 2026 دەتوانن بەبێ پێدانی سزای دارایی, مۆری دەرچوون وەربگرن و گەشت بکەن.

– بۆ گەشتیارانی خاوەن ڤیزا: ئەو گەشتیارانەی لە دوای 28ی شوباتی 2026 ڤیزاکەیان بەسەرچووە، دەتوانن تا 30ی نیسانی 2026  بەبێ سزا لە فڕۆکەخانە و دەروازەکانەوە بچنە دەرەوە, ئەوانەشی دەیانەوێت ڤیزاکەیان بگۆڕن بۆ نشینگە، بەبێ سزا و بەپێی ڕێنماییەکان مامەڵەیان بۆ دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بڕیارانە تەنیا تا کۆتایی مانگی نیسانی 2026 کاری پێدەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخشەڕێگایەك دادەڕێژن
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی لە كۆبوونەوەی لوتكەی چێوەی هەماهەنگیدا كرد

یەكێتی، چێوەی هەماهەنگی و ھاوپەیمانیی عەزم كۆبوونەەیەكی باڵایان ئەنجام دا، ڕێككەوتن لەسەر پەلەكردن لە ئامادەكردنی دەستپێشخەرییەك بەمەبەستی كرانەوەی…
Total
0
Share