ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “لە ئەمساڵدا دووجار نەوت لە هەڵەبجە دابەشدەکرێت”.
کاوە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رەزامەندی هەیە لەئەمساڵدا دووجار لە پارێزگای هەڵەبجە نەوت دابەشبکرێت.
وتیشی، ئەو بڕیارەی کە باس لە 100 لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێک دەکات بۆ پارێزگای دهۆک و پارێزگای هەولێر دراوە، نەک بۆ پارێزگای هەڵەبجە، چونکە بڕی 50 ملیۆن لیتر بۆ هەرێم هاتووە، بە پێی نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق ژمارە 1035 لە 2ی کانوونی دووەمی 2025 بڕی پێنج ملیۆن و 250 هەزار لیتر بۆ پارێزگای هەڵەبجەیە و بۆ هەر لیترێک 259 دینار بێ گواستنەوە، واتە لە پارێزگای هەڵەبجە نزیکەی یەک ملیۆن لیتر کەمی هەیە بۆ ئەوەی هەموو خێزانەکان سوودمەند ببن، کەواتە هەر خێزانێک زیاد لە 170 لیتریان بەردەکەوێت.
باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ یەکەم بەش بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەنێردرێت و 30 هەزار بەرمیل نەوت بە تایبەت رەزامەندی هەیە بۆ هەڵەبجە بە نووسراوی 2445308 لە 15ی کانوونی یەکەمی 2024ی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بەشی هەموو خێزانەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات، واتە پێویستە لەئەمساڵدا دوو جار نەوت لە هەڵەبجە دابەشبکرێت.