کەرکوک.. تەقە لە باوک و کوڕێک کرا و باوکەکە کوژرا

ئێوارەی دوێنێ لە شاری کەرکوک لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقە لە باوک و کوڕێک کرا، بەهۆیەوە باوکەکە کوژرا و کوڕەکەش بەبرینداری لە نەخۆشخانەیە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، ڕووداوەکە لە گەڕەکی کوردستانی شاری کەرکوک ڕوویداوە، ئەوانەی تەقەیان لەو باوک و کوڕە کردووە کەسانی نەناسراو بوون.

ئەو کەسانەی تاوانەکەیان ئەنجامداوە، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵی بێ ژمارە تەقەیان لەو کوڕ و باوکە کردووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراون.

کوژراوەکە دوکاندارە و کاری فرۆشتنی کەرەستەی کارەبایی دەکات.

دوای ئەوەی تەقەیان لێکراوە باوکەکە بەسەختی برینداربووە و چوار گوللـەی بەرکەوتووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە، بەڵام کوڕەکەی کە تەمەنی 16 ساڵە بریندارە.

تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە و پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند رێنماییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە بۆ شۆفێران بەمەبەستی خۆپاراستن لە زیانەکانی تەرزە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر چەند رێنماییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە بەمەبەستی خۆپاراستنیان لە زیانەکانی تەرزە. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەهۆی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران ئەو پارەیەی بۆ قەرەبووكردنەوەی وشكەساڵیی سلێمانی تەرخانیكردبوو تا ئێستا خەرجینەكردووە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو بڕەپارەیەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ قەرەبووكردنەوەی وشكەساڵی بۆ پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكان…
Total
0
Share