نوێنەری مانگرتووانی ناڕازیی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک دەستگیرکرا

ئێوارەی ئەمڕۆ فەرهاد بایز نوێنەری مانگرتووانی ناڕازیی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک لە بازگەی چیمەن دەستگیرکرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “فەرهاد بایز نوێنەری مانگرتووانی ناڕازیی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک، دوای ئەوەی لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکرا، ئێوارەی ئەمڕۆ لەساتی تێپەڕبوونی بەبازگەی چیمەن، لەلایەن هێزەکانی بازگەکەوە دەستگیرکرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تا ئێستا نازاندرێت ناوبراو لەکوێ دەستبەسەرکراوە و چارەنووسی نادیارە”.

دانیشتووانی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک کە ژمارەیان 40 ماڵن، لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە داوایانلێکراوە خانووەکانیان چۆڵبکەن، فەرهاد بایزیش بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕازی ئەو هاوڵاتییانە بووەتە نوێنەریان، بەڵام لەلایەن کۆمپانیاکەوە سکاڵای لەسە تۆمارکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و یاساشكێنیی لەگەڵ وەزیری دادی عێراق تاوتوێكرد

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە سالار عەبدولستار، وەزیری دادی عێراق تاوتوێی چەسپاندنی دادپەروەری…
Total
0
Share