لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمریکا نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی 40 رۆژی رابردوودا.
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 713 دۆلار، کە ئەمەش بەرزترین ئاستە لە سەرەتای مانگی 12 ی رابردووەوە.
هەرچەندە وا چاوەڕواندەکرا ئاسایبوونەوەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و راگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە نرخی زێڕ داببەزێنێت، بەڵام رێورەسمی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ نرخەکەی بەرزتر کردەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی شارەزایانی ئابووری، سیاسەتەکانی ترەمپ تایبەت بە باجی گومرگ هەڵاوسان زیاتردەکات و شەڕێکی بازرگانی گەورە هەڵدەگیرسێنێت و بەمەش خواست لەسەر زێڕ وەک سەرمایەیەکی پارێزراو زیاددەکات.