ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە هاوکاریکردنی منداڵان (یونسێف) رایگەیاند، لە ئەنجامی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل رۆژانە 35 منداڵی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە کوژراون.
جەیمس ئەلدەر، وتەبێژی یونسێف لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هەفتانەیدا کە لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤی سویسرا بەڕێوەچوو رایگەیاند، بەپێی زانیارییە پزیشکییەکان لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە تاوەکو ئێستا 15 هەزار منداڵ کوژراون.
روونیشیکردەوە، “ئەوە بە واتای کوشتنی 35 منداڵ دێت لە رۆژێکدا بۆ ماوەی 14 مانگ”.