چیرۆکی دەرکەوتنی حافز ئەسەد

ماوەی چەند رۆژێکە کردنەوەی هەژمارێک بە ناوی حافز بەشار ئەسەد کوڕە گەورەی بەشار ئەسەد سەرۆکی دوورخراوەی سوریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس و تێلەگرام بووەتە باسی بەشێک لە میدیا عەرەبی و جیهانییەکان.

لەدوای کردنەوەی هەژمارەکان لە پۆستێکدا وردەکاریی رووداوی هەڵاتنی بنەماڵەی ئەسەد لە دیمەشقەوە بۆ مۆسکۆ خراوەتە روو.

پۆستەکە لەسەر زاری حافز بەشار ئەسەد بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، لە بەرەبەیانی رۆژی هەشتی کانوونی یەکەم لەسەر داوای روسیا بە فڕۆکەیەکی تایبەت سوریایان بەرەو مۆسکۆ جێهێشتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی رووداوەکانی سوریادا دایکی واتە ئەسما ئەسەد لە مۆسکۆ لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بووە، چونکە هاوینی رابردوو نەشتەرگەریی چاندنی مۆخی ئێسکی بۆ ئەنجامدراوە.

حافز ئەسەد نووسیویەتی، سەرەتا بڕیارنەبووە سوریا جێبهێڵن، بەڵام دوای ئەوەی گروپە چەکدارییەکان نزیکبوونەتەوە و پەیوەندییان لەگەڵ یەکە سەربازییەکان نەماوە، پێشنیاریی روسیایان بۆ جێهێشتنی وڵاتەکەیان پەسەندکردووە.

جەختیشیکردووەتەوە، بۆ خوێندنی دکتۆرا لە مۆسکۆ بووە ماوەیەکی کەم بەر لە رووداوەکان گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی، بەڵام هێندەی پێنەچووە دیسانەوە گەڕاونەتەوە مۆسکۆ.

لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەو پۆستە، قسەوباسێکی زۆر لەسەر ئەوە دروستبوون، کە هەژمارەکە بەراستی حافز ئەسەد خاوەندارێتی دەکات؟ هەر بۆیە دوای چەند کاتژمێرێک ناوبراو لە هەمان هەژمارەوە گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و جەختیکردەوە کە خۆی خاوەندارێتیی دەکات.

بەڵام پاش چەند کاتژمێرێکی دیکە هەردوو هەژمارەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس و تێلەگرام سڕانەوە و نەمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق و تورکیا ڕێککەوتنێکیان بۆ هەناردەی 750 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە واژووکرد

عێراق و تورکیا لەبارەی نەوتەوە گەیشتنە ڕێککەوتن. سەلیم ڕوکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، ئەو وەفدە باڵایەی عێراق…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئەوقاف: بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە گەشتێکی حاجییان دواخرا

وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم لەبارەی گەڕانەوەی حاجییان بە رێگەی ئاسمانی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئەمڕۆ بەھۆی ئاڵۆزی…
Total
0
Share