مەزڵوم عەبدی سەردانی هەرێم دەكات

لەسەر بانگێشتێكی رەسمی مەزڵوم عەبدی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و ئاژانسێكی نێودەوڵەتی ئامانجەكەی رووندەكاتەوە.

تۆڕی ئەلمۆنیتەر بڵاویكردەوە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

تۆڕەكە لە زاری سێ سەرچاوەوە هەواڵەكەی بڵاوكردووەتەوە، بەڵام دەڵێت ئامادەنەبوون كاتەكەی ئاشكرابكەن.

روونیشیكردەوە، مەبەستی سەردانەكە كۆبوونەوەیە لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن حەمید دەربەندی-ی نێردراویەوە بانگێشتنامەیەكی بارزانی پێگەیشتووە، كە دووشەممەی رابردوو لەگەڵیدا كۆبووەوە.

ئەلمۆنیتەر باسی لەوەشكرد، کۆبوونەوەکە پێشکەوتنێکی گەورەی هەوڵەکانی ئیدارەی بایدن دەبێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان پارتی و هەسەدە و، بەشێکە لە هەوڵە بەرفراوانەکانی ئەمریکا بۆ ئاشتکردنەوەی تورکیا لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: میران بەکر لەژێر کاریگەریی ماددە کهولیـ.ـیەکاندا بووە و سوکایەتی بە ئۆتۆمبێلێک کردووە

راگەیاندنی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکرێت، میران بەکر ئەو کەسەی بانگەشەی ئەوەی دەکرد لەلایەن پاسەوانەکانی بارەگاکەمانەوە…
Total
0
Share