راگەیاندنی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: میران بەکر لەژێر کاریگەریی ماددە کهولیـ.ـیەکاندا بووە و سوکایەتی بە ئۆتۆمبێلێک کردووە

راگەیاندنی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکرێت، میران بەکر ئەو کەسەی بانگەشەی ئەوەی دەکرد لەلایەن پاسەوانەکانی بارەگاکەمانەوە هێرشیکراوەتە سەر لەژێر کاریگەریی ماددە کهولییەکاندا بووە و سوکایەتی بە ئۆتۆمبێلێک کردووە.

راگەیاندنی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو کاتژمێر 12:30 میران بەکر بە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری فۆرد ئێکسپلۆرا رەنگ رەش، هاتووەتە کۆڵانی تەنیشت مەکتەبی سیاسی و لەژێر کاریگەری ماددە کهولییەکاندا بووە و سوکایەتی بە ئۆتۆمبێلێک کردووە، دوای ئەوەی لەلایەن پاسەوانانی بارەگاکەمانەوە ئاگادارکراوەتەوە ناوبراو هێرشیکردووەتە سەریان و پەلاماریداون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوبراو کاتژمێر 1:00 بەڕێزەوە بەڕێکراوە و خۆشی داوای لێبوردنی کردووە و بۆ ئەمانەش بەڵگەی تەواومان هەیە و رادەستی لیژنەی لێکۆڵینەوەی دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ رێککارەکانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایان لە سلێمانی دەستپێدەکات

بڕیارە سبەینێ دووشەممە رێککارەکانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پەروەردەی سلێمانی ئەنجامبدرێت. بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی بڵاویکردەوە، داوا…
Total
0
Share