چەمچەماڵ.. مێردمنداڵێک كەوتە ئاوی لافاوەوە و خنكا

لە تەکیەی کاکەمەندی سەربە قەزای چەمچەماڵ، مێردمنداڵێک بەهۆی خلیسکانی و کەوتنە ‏ناو ئاوی لافاوەوە، خنكا.‏

ئیبراهیم محەمەد سەرۆکی شارەوانیی تەکیەی کاکەمەند ڕایگەیاندووە، ئەو مێردمنداڵە ‏لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا لەسەر پردی نێوان چەمچەماڵ – تەکیە لە ڕاوکردن بوون و ‏بەهۆی ئەوەی قاچی خلیسکاوە، کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە و خنكاوە.‏

مێردمنداڵەكە ناوی ڕامیار بەختیارە، خەڵکی تەکیەی کاکەمەندە و تەمەنی 15 ساڵ بووە.‏

بەیانیی ئەمڕۆ تەرمەكەی لە دووریی سێ کیلۆمەتر لەو شوێنەی کەوتووەتە ئاوەکەوە، ‏دۆزرایەوە.‏

بابەتی پێشتر

کۆشکی سپی: ئامادەین بۆ تاوتوێکردنی بابەتە ئەمنییەکان لەگەڵ ڕوسیا

بابەتی دواتر

138 كۆچبەر لەكاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە كەناڵی مانش ڕزگاركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share