نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنێک لەبارەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکەوە ئەنجامدرا.
نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای “پتڕۆڵیۆم بی پی” بەریتانی ئەنجامدرا بە مەبەستی کارکردن و پەرەپێدان لە چوار کێڵگەی نەوتی شاری کەرکوکدا.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەنجامدانی گرێبەستەکە بە ئامادەبوونی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق و بەرپرسانی کۆمپانیا بەڕیتانییەکە ئەنجامدراوە، ئامانجی سەرەکیش لە ئەنجامدانی گرێبەستەکە بریتییە لە بەرەوپێشبردنی زیاتری بواری بەرهەمهێنانی نەوت و زیادکردنی رێژەی بەرهەمی نەوت و گاز لە چوار کێڵگەی نەوتدا.