پۆلیسی سۆران: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا 15 بتڵ غاز و دوو ئامێری چێشتلێنانی دزیبوو

پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، لەسەر سکاڵای دوو هاوڵاتی، کەسێک دەستگیرکراوە کە لە ماوەی دوو شەودا 15 بتڵی غاز و دوو ئامێری چێشتلێنان و سێپای چێشتخانەی لە شوێنێکی گەشتیاری و کافتریایەک دزیووە.

ئاماژەی بەوەشدا، پاش لێکۆڵینەوە و لەسەر فەرمانی دادوەر، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.

پۆلیسی سۆران ڕوونیشیکردەوە، تۆمەتبارەکە لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانی بەوەداناوە کە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەی بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر بووە و لە ئێستادا بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ئاوەدانكردنەوە: هێڵی ئاسنین تەواوبكرێت دەتوانیت بەیانی لە سلێمانی نان بخۆیت بۆ كاركردن بچیت بۆ هەولێر

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم رایدەگەیەنێت، هێڵی ئاسنین تەواوبكرێت دەتوانیت بەیانی لە سلێمانی نان بخۆیت بۆ كاركردن بچیت…
Total
0
Share