وەبەرهێنان لە عێراقدا 85 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی عێراق رایگەیاند، قەبارەی وەبەرهێنان لە عێراقدا گەشەیکردووە و لە دوو ساڵی رابردوودا 85 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

حەنان جاسم، وتەبێژی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنانی عێراق رایگەیاند، ئاستی وەبەرهێنان لە عێراقدا بەرەوپێشچوونی گرنگی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێک لە دوو ساڵی رابردوودا قەربارەی وەبەرهێنان 85 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

دەشڵێت، لە ئەگەری سەقامگیربوونی زیاتری دۆخی سیاسیی و باشتربوونی ئاسایشی عێراق و ناوچەکە، عێراق دەبێتە جێگای سەرنجی وەبەرهێنە بیانییەکان و پڕۆژەی زۆرتری تێدا ئەنجامدەدرێت، هاوکات ئاستی وەبەرهێنان لە وڵاتەکەدا زیاتر بەرەوپێشدەچێت و کاریگەری دەکاتە سەر ژێرخانی ئابووری وڵاتەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share