هانز فلیك-ی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بە لێهاتوویی یاریزانانی كرد دوای بردنەوەكەیان 5-2 بەرامبەر یانەی ریال مەدرید، لە یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانی كە ئێوارەی دوێنێ لە جەددە بەڕێوەچوو.
فلیك لە كۆنگرەی رۆژنامەنووسی پاش یارییەكە كەشی رووبەڕووبوونەوەكەی بە “نایاب” ناوبرد و وتی، “شانازی بە ئاستی یاریزانان و، چۆنیەتیی پێكەوە بەرگریكردینان بەشێوەیەكی زۆر باش دەكەم، ئێمە بەردەوام كاردەكەین لەسەر بەرەوپێشچوون و باشبوون”.
راهێنەرە ئەڵمانییەكە باسی لەوەشكرد، “هەندێك هەڵەمان ئەنجامدا، لە قۆناغی داهاتوودا چارەسەری دەكەین”.
ئاماژەی بەوەشدا، زۆر باش وەڵاممان دایەوە پاش گۆڵی یەكەمی ریاڵ مەدرید و بەشێوەیەكی نایاب درێژەمان بە یارییەكە دا. ئەوەشی وت، “كاتێك چیزنی دەركرا، كارەكان ئاسان نەبوون، ئەوەی زۆر شانازی پێوەدەكەم ئەو شێوازە بوو كە بەرگریمان پێكرد، من زۆر دڵخۆشم”.
پێنج گۆڵەكەی بەرشەلۆنە لەلایەن یاریزانان لامین یاماڵ، رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی “پەناڵتی، رافینیا “دوو گۆڵ” و ئەلێكس پاڵدی، لە خولەكەكانی 22، 36، 39، (45+10) و 48 تۆماركران.
دوو گۆڵەكەی ریال مەدریدیش لەلایەن كیلیان ئیمباپێ و رۆدریگۆ لە خولەكەكانی 5 و 60 تۆماركران.