چامپیۆنز لیگ دەستپێدەکاتەوە

ئەمشەو بەدوو یاریی، ڕکابەرییەکانی قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ دەستپێدەکاتەوە.

هەردوو یارییەکە کاتژمێر 11ی شەو بەڕێوەدەچێت، میلان لە سان سیرۆ میوانداری تۆتنهام دەکات و پاریسیش لە پارک دی پرانس ڕووبەڕووی بایرن دەبێتەوە.

ئەوەى پیشبینی دەکرا گەڕانەوەى مباپی بوو بۆ مەشق و ڕاهێنانەکانی پاریس.

یاریزانە فەرەنسییەکە بەشداری ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی کردووە و بۆ یارییەکەش ئامادە دەبێت.

گالیتێی ڕاهێنەر دەڵێت پێمسەیر بوو کە مباپی توانی وا بە زووی لە پێکان چاکببێتەوە.

ناگیلسمانی ڕاهێنەری بایرنیش دەڵێت هەر لەسەرەتاوە دەمزانی مباپی دەتوانێت بەشداری ئەو یارییە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) له‌ فاینه‌ڵی په‌ناڵتییدا لیڤه‌رپوڵ نۆیه‌م جامی کاراباوی به‌رزکرده‌وه‌

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی، یاریی کۆتایی جامی ڕایه‌ڵه‌ی یانه‌ ئینگلیزییه‌کانی له‌ چێڵسی برده‌وه‌ و یه‌که‌م ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا.…
Total
0
Share