پاریس کێشەی فرۆشی هەیە و ڕیاڵ مەدرید سوودمەندە

بەڕێوەبەرانی یانەی پاریس سان جێرمان سەرکەوتونەبوون لە فرۆشتنی چەندین یاریزانی پێکهاتەکەیان.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 لیۆناردۆ ئاراوخۆی بەڕێوەبەری وەرزشى و ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمان لە پلانیاندابووە سێ یاریزانی ناودار بفرۆشن.

یەکەمیان ماورۆ ئیکاردی هێرشبەری ئەرجەنتینییە، کە نرخەکەی بە 35 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە، بەڵام هیچ یانەیەک ئامادەنەبووە گواستنەوەکە ئەنجامبدات.

دووان لەو یاریزانانةی دیکە کە ناویان لە لیستی فرۆشتندا هاتووە، جولیان دراکسلەری ئەڵمانی و پابلۆ سارابیای ئیسپانی بوون، یەکەمیان نزیکبووە لە بایەرلیڤەرکوزنەوە، دووەمیشیان نزیکبووە لە یانەی ڕیاڵ سۆسیدادەوە، تێچووی گواستنەوەشیان 55 ملیۆن یورۆ بووە، بەڵام ئەو دوو گواستنەوەیەش شکستیانهێناوە.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس” نوسیویەتی، شکستی بەدەستهێنانی داهاتی 55 ملیۆن یورۆ لەلایەن پاریس سان جێرمانەوە لە سوودی ڕیاڵ مەدرید، چونکە یانەکە زیادەی لە یاریزان و موچەدا هەیە، ئەگەر لیستی فرۆشتن چارەسەرنەکەن، ناچارن دەستبەرداری کیلیان مباپێ ببن بۆ یانەی ڕیاڵ مدەرید.

بابەتی پێشتر

ئەو بڕە شەکرەی بۆ جەستە پێویستە بەبێ زیانی تەندروستی چەندە؟

بابەتی دواتر

مێسی پەیوەندی بە بێکهامەوە دەکات لە مەیامی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێکانەکەى دێمبلی قورسە

تیمی پزیشکی یانەى بەرشلۆنە ئاشکرایکرد، پێکانەکەى دێمبلی لە ڕانی ڕاستیدایە و گەڕانەوەشی بەندە بە وەڵامدانەوەى جەستەى بۆ چارەسەر…
Total
0
Share