محەمەد سەڵاح لە نێوان بەختەوەری و دڵەڕاوکێدا پەنگ دەخواتەوە

محەمەد سەڵاح بەهۆی نوێنەکردنەوەی بۆندەکەیەوە تووشی دڵەڕاوکێ بووە

ئەستێرەی میسڕی یانەی لیڤەرپوڵ، محەمەد سەڵاح سەرەڕای ئەوەی لە یانەکەی هەست بە بەختەوەری دەکات، بەڵام بەهۆی دیارنەبوونی ئاسۆیەکەوە بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی، دووچاری دڵەڕاوکێ و نا هاوسەنگی دەروونی بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”، سەڵاح لە لیڤەرپوڵ بەختەوەرە و لەگەڵ خێزانەکەی ژیانێکی ئاساودە دەژی و لە پلانیدا نییە یانە ئینگلیزییەکەی بەجێبهێڵێت، بەڵام بەهۆی پشتگوێخستنی لەلایەن ئیدارەی ڕێدز و نوێنەکردنەوەی بۆندەکەیەوە، لە ئێستادا تووشی دڵەڕاوکێ بووە.

فرعەونە بچوکەکەی میسڕ لە 2017وە یانەی ڕۆمای بەرەو لیڤەرپوڵ بەجێهێشت، بۆندەکەی لەگەڵ “ڕیذز” تاوەکو هاوینی 2023 بەردەوامی دەبێت، بەڵام بەڕێوەبەرانی ڕێدز هەوڵیان نەداوە گرێبەستی نوێی لەگەڵدا واژووبکەن.

محەمەد سەڵاح و سادیۆ مانێ، یاریزانانی یانەی لیڤەرپوڵ

سەڵاحی 28 ساڵ دەیەوێت تاوەکو کۆتاییەکانی ژیانی وەرزشیی واتا بەلایەنی کەمەوە تاوەکو 35 ساڵی بەردەوامبێت، لەهەمان کاتدا یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانت جێرمان و بەرشلۆنە خواستیان لەسەر کڕینی نیشانداوە.

ڕۆژنامەکە نوسیویەتی، سەرەڕای بەختەوەری سەڵاح و خێزانەکەی لە شاری لیڤەرپوڵ، بەڵام پشتگوێخستنی کەیسی نوێکردنەوەی بۆندەکەی لەلایەن ئیدارەی یانە سوورەکەوە، یاریزانەکەیان تووشی دڵەڕاوکێ کردووە و نازانێت داهاتووی بەرەو کوێ هەنگاودەنێت.

بابەتی پێشتر

دیواری بەرگری نەمسا لە ڕیاڵ مەدرید نزیکبووەتەوە

بابەتی دواتر

راوێژكارێكی كازمی: 400 هەزار كارمەندی كۆمپانیا حكومییەكان هیچ بەرهەمێكیان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لو گرایت دەستیلەکارکێشایەوە

لەژێر فشاری میدیا و هاندەرانی تۆپی پێی فەرەنسا، نۆێل لو گرایت، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا دەستلەکارکێشانەوەی لە…
Total
0
Share