لەسەر رێگەی هەڵەبجە-سەیدسادق ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رووداوێکی هاتوچۆ لەجۆری وەرگەڕان لەسەر رێگەی هەڵەبجە-سەیدسادق روویدا.
باسی لەوەشکرد، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیان بە ئۆتۆمبێلەکە گەیشتووە.