لەسەر بڕینی 35 دارى سروشتى هاوڵاتییەک دەستگیرکرا

لە سەید سادق هاوڵاتییەک بەهۆکارى بڕینى 35 دارى سروشتى دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامى دەرچونێکى بەشى پۆلیسى دارستانى سەید سادق بۆ سنوورى گوندى (سەراى سوبحان ئاغا) توانییان هاوڵاتییەک دەستگیربکەن کە سەرقاڵى داربڕین بوو هاوکات دەست بەسەر 35 دارى سروشتى و مشارێکدا گیرا  .

بەپێی راگەیەندراوەکە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی، رادەستی دادوەرکراوە.

May be an image of tree

May be an image of grass

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی: بۆ جەژنی رەمەزان زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی، رایدەگەیەنێت، بۆ جەژنی رەمەزان زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی. ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری…
Total
0
Share