جومانە غەلای رایگەیاند، بۆ رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هیچ بڕیارێک بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەئارادا نییە.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هیچ بڕیارێک بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ناو شارەکان و لەنێوان شارەکاندا نییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەشێک لە میدیاکانی عێراق دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریداوە لە کاتەکانی شەودا لە رۆژانی دەنگدانی گشتی و تایبەت قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارەکان رابگەیەنێت.