فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسی مەڵبەندێكی یەكێتی دەرچوو

“هێزە ئەمنییەكان ڕاسپێردراون لە كەمترین ماوەدا ڕادەستی یاسای بكەن”

لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكێتی دەرچوو.

سەرچاوەیەكی باڵا لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بە تۆمەتی ڕفاندنی هاوڵاتییەک، دادگای چەمچەماڵ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڕێبوار جاف بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەركرد.

فەرمانی دەستگیركردنەكە بەپێی ماددەی 421ی یاسای سزادانی عێراقییە و سەرچاوەكە وتی، “هێزە ئەمنییەكان ڕاسپێردراون لە كەمترین ماوەدا ڕادەستی یاسای بكەن”.

ئەو سەرچاوەیە لە هەمان كاتدا دەنگۆی دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانیی یەکێتی بە ناڕاست و دوور لە ڕاستی ناوبرد.

ئەمەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە چەند پەیج و سایتێكی سەرچاوە نادیاردا ئەو دەنگۆیە بڵاوبووەوە.

بەرپرسەكە دوپاتیكردەوە، ناوبراو بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی وڵاتە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: چەندین جار داوامان لە وەزیری کشتوکاڵ کردووە پڕۆژە بێ مۆڵەتەکان ڕابگرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕایدەگەیەنێت، چەندین جار داوامان لە وەزیری کشتوکاڵ کردووە پڕۆژە بێ مۆڵەتەکان ڕابگرێت، بەڵام گوێمان…
Total
0
Share