بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “سەری ساڵی نوێی زایینی لە سەرجەم هاوڵاتییانی كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆزبێت و هیوادارم ساڵێكی پر لە ئاشتی، ئارامی و سەقامگیری بێت بۆ هەموولایەك”.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، هیوادارم هەموومان لە ساڵی نوێدا بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كار بۆ بەهێزتركردنی كوردستان، ئاوەدانی و پێشكەوتنی زیاتربكەین وحكومەتێكی خزمەتگوزاری دادپەروەر پێكبهێنین كە پارێزگاری لە ژیانی خەڵك بكات و مافەكانیان دەستەبەر بكات، هەوڵەكانی بۆ بەدیهێنانی ژیانێكی شەرەفمەندانە و سەرەبەرزانەتر بێت بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان.

دەشڵێت، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لە هەموو ئەو هەوڵ و پێشنیازانە دەكات كە ئامانجەكەی چارەسەری ئاشتییانەی كێشەكان و كۆتاییهێنان بێت بە ناكۆكییەكان، بەتایبەت كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و گەیشتن بە چارەسەرێكی ئەرێنیی یەكجارەكی و هەروەها پرسی كورد لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا كە لە قۆناغێكی مێژووییدایە، پێویستی بە هەوڵ و پشتیوانیی هەموولایەكمانە و دەبێت بەرپرسانە و هۆشیارانە مامەڵەی لەگەڵ بكەین”.

لە كۆتایی پەیامەكەدا هاتووە، ‏‎با هەموومان پێكەوە ساڵی نوێ بكەینە ساڵی ئاشتی و پێكەوەژیان، چەسپاندنی دادپەروەری و سەروەریی یاسا و بە یەكدەنگی و یەكڕیزیمان كوردستانمان بەهێزتر دەكەین و داهاتوویەكی گەشتر مسۆگەردەكەین، ئەمە بەرپرسیارێتییەكی مێژووییە و لە ئەستۆی هەموولایەكمانە.

ساڵی نوێ پیرۆزبێت و هیوای دڵخۆشی و كامەرانی بۆ هەموولایەك.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین پەیامەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی یەکێتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە وتارێکدا بەبۆنەی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چەند…
Total
0
Share