هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە قەزای کفری، کەسێک بە سەختی برینداربوو؛ دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە و ڕەوانەکردنی بۆ سلێمانی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو، ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێپ لاریدۆ، لە ناو شاری کفری لە گەڕەکی نەورۆز پێکیاندادا، بەهۆی ڕووداوەکەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی برینداربوو، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە سلێمانی گیانیلەدەستدا.
ڕاشیگەیاند، تیمی هاتوچۆ هێڵکارییان بۆ ڕووداوەکە ئەنجامداوە و لێکوڵینەوە لە شێواز و هۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامە.