گرنگترین پەیامەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی یەکێتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە وتارێکدا بەبۆنەی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چەند پەیامێکی ئاڕاستەی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد.

بەشێک لە گرنگترین پەیامەکانی سەرۆک بافڵ لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی لیستی ٢٢٢ی یەکێتی: 

– یەکێتی کەرکوکی دووجار ئازادکرد.
– ئەمجارە دەبێت کورسیی و دەنگی زیاتر بهێنین.
– یەکێتی رکابەری دیکەی نییە، تەنها خۆی رکابەری خۆیەتی.
– یەکێتی هەمیشە حزبی شەهیدانە.
– بزانن کە کێ لە بەغداد ئیشتان بۆ دەکات، بزانن کە کێ دەستووری عێراقی نووسییەوە، بزانن کێ دووشەممە لە ئێرانە و چوارشەممە لە واشنتنە.
– ئەوەی ئێمە دەیکەین ئاییندەی عێراق بۆ هەمیشە دەگۆڕێت.
– یەک ئامانجمان هەیە، ئەویش خزمەتکردنی هەموو خەڵکی عێراقە بەبێ جیاوازی.
– هەڵمەتی هەڵبژاردن لە سلێمانی دەستپێدەکات و لە بەغداد تەواودەبێت.
– هەرگیز حکومەتێک دانامەزرێت تاوەکو ئێمە لێی دڵنیانەبین هەڵەکانی دووبارەناکاتەوە.
– نامانەوێت سبەینێ لە ئەمڕۆ بچێت.
– حکومەت دەبێت خزمەتکاری خەڵک بێت.
– بەیەک چاو لە هەمووان دەڕوانین بۆیە خۆشەویستی خەڵکین.
– ئێمە دۆسیەی نەوتمان رزگارکرد.
– یەکێتی هەرگیز درۆی لەگەڵ لایەنگرانی نەکردووە.
– عێراقێکی یەکڕیزمان دەوێت.
– کێ دەوێرێت ئەوەبکات کە یەکێتی کردوێتی.
– جاری پێشوو %93ی دەنگەکانمان زیادیکرد بەڵام من زیاترم دەوێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکیی جیهان لە سلێمانییە
تیمێکی ئەمریکی چارەسەری نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ لە منداڵاندا دەکەن

تیمێکی پزیشکیی پسپۆڕی ئەمریکی هاتوونەتە شاری سلێمانی بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و چارەسەر بۆ ئەو منداڵانەی کە نەخۆشییە…
زیاتر ببینە

كەتیبەكانی ئیمام عەلی: سێجار بنكەیەكی سەربازیمان لە نەجەف بۆردومانكراوە

فه‌رمانده‌یی كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی سه‌ر به‌ لیوای حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێجار بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیان له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف بۆردومانكراوه‌.…
Total
0
Share