سۆران عومەر: 14 رۆژە عێراق مووچەی مانگی 11ی ناردووە ئامادەنەبوون دابەشیبكەن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 14 رۆژە عێراق مووچەی مانگی 11ی ناردووە ئامادەنەبوون دابەشی بكەن و خەڵكیان سەرقاڵكردووە بەوەی كە بەغداد مووچەی مانگی 12ی نەناردووە.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، عێراق مووچەی مانگی 10ی نارد، بەڵام 17رۆژ دەستان بەسەردا گرت، دواتر بە 7 رۆژ دابەشتان كرد.

راشیگەیاند، ئێستاش 14رۆژە مووچەی مانگی 11نێردراوە ئامادە نەبوون دابەشی بكەن خەڵكتان سەرقاڵكردووە بەوەوە كە بەغداد مووچەی مانگی 12ی نەناردووە و لە هەمانكاتدا هیچ ساڵێك هێندەی 2024 داهاتی نەوت و ناوخۆ زۆر نەبووە، بەڵام ئامادەنەبوون لەو داهاتە تەواوكاریی مووچەی خەڵك بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەریی بەنداوەکان: بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بەشی پێداویستیی ئەمساڵ ئاویان گلداوەتەوە

بەڕێوەبەریی بەنداوەکانی هەرێم دەربارەی کەمبوونەوەی ئاو رایگەیاند، “بەشی پێداویستیی ئەمساڵ ئاویان گلداوەتەوە”. رەحمان خانی، بەڕێوەبەریی گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی…
Total
0
Share