بەڕێوەبەریی بەنداوەکان: بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بەشی پێداویستیی ئەمساڵ ئاویان گلداوەتەوە

بەڕێوەبەریی بەنداوەکانی هەرێم دەربارەی کەمبوونەوەی ئاو رایگەیاند، “بەشی پێداویستیی ئەمساڵ ئاویان گلداوەتەوە”.

رەحمان خانی، بەڕێوەبەریی گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەو پلانەی ئامادەمان کردووە، ئاوی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، وەک: دوکان و دەربەندیخان و دهۆک بەشی پیداویستییەکانی هاوڵاتییان دەکەن و رێژەی پێویست ئاو بەردەستە کە بەشی پێداویستی ئەمساڵی دانیشتوان دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، پێویستە ئاودێری کشتوکاڵی کەم بکرێتەوە و تەنها لەو پڕۆژانەدا جێبەجێبکرێت کە زۆر پێویستن.

دەشڵێت، “وەک بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، ئەزموونێکی دوورمەودامان لەگەڵ دیاردەی کەمبوونەوەی ئاودا هەیە و لەم کاتانەدا پێویستە هەڵسەنگاندنی ورد بۆ دۆخی بەنداوەکە ئەنجامبدرێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بەنداوانەی لە تورکیا و ئێران و وڵاتانی دراوسێ دروستکراون، گرفتیان بۆ بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان دروستکردووە و بوونەتە هۆی کەمبوونەوەی سەرچاوە ئاوییەکانی بەنداوەکانمان.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەمساڵدا داهاتی ئاو بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، بەجۆرێک کە ئەمساڵ تەنها لە بەنداوی دوکان 600 ملیۆن مەتر سێجا ئاو هاتووەتە ناو بەنداوەکەوە، کە بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو ژمارەکە زۆر کەمە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share