نووسەرێكی دیاری كورد كۆچی دواییكرد

كۆچی دوایی كەمال غەمبار-ی نووسەر و رەخنەگری دیاری كورد راگەیەندرا.

لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد بڵاویكردەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەری گەورەی کورد، مامۆستا کەمال غەمبار رادەگەیەنین.

کەمال حسێن ئەحمەد ناسراو بە “کەمال غەمبار” ساڵی 1937 لە شاری کۆیە لەدایکبووە، ساڵی 1945 چووەتە بەر خوێندن و ساڵی 1957 خوێندنی دواناوەندی لە هەولێر تەواو کردووە، ساڵی 1964 بەكالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی عەرەبی لە كۆلێجی پەروەردەی زانكۆی بەغداد بەدەستهێناوە.

لە کۆتایی پەنجاکانی سەدەی رابردووەوە به‌ زمانەکانی عه‌ره‌بی و كوردی دەستی بە نووسین و رەخنەی ئەدەبی کردووە. یه‌كه‌م نووسینی ره‌خنه‌یی ئه‌ده‌بی به‌ زمانی عه‌ره‌بی له‌ گۆڤاری (الثقافە) لە ساڵی 1973دا بڵاوکردووەتەوە و دەیان نووسین و کتێبی چاپکراوی هەیە.

بڕیارە ئەمڕۆ لەسەر وەسیەتی خۆی لە شاری كۆیە لە گۆڕستانی كەكۆن بەخاكبسپێردرێت.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ەوە

بابەتی دواتر

فراکسیۆنی یەکگرتوو: هیچ گرێبەستێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکان خزمەتی هاوڵاتییان ناکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە هاتوچۆوە بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی، هاوڵاتییان لەبارەی لە مۆڵەتی شۆفێرییەوە ئاگاداردەكاتەوە. ‎ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی…
Total
0
Share