غەریب ئەحمەد: لە 2024دا 12 مووچە دابەشناكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە 2024دا 12 مووچە دابەشناكرێت و ئەوەش بەهۆی تەوتیننەكردنی مووچە و یەكلانەكردنەوەی پرسی داهاتی ناوخۆوە.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، عێراق بەشێك لە مووچەی مانگی 11ی ناردووە و هەرێم چاوەڕواندەكات 430 ملیاردینارەكەی بۆی بنێرێت و دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات.

وتیشی،”پێویستە ئەو گرفتانەی لیستی مووچە هەن چارەسەربكرێن و تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێبكات و بەهۆی گرفتەكانەوە لە 2024دا 12 مووچە دابەشناكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایش داوا لە عێراقییەکان دەکات بەئاشتییانە حکومەتێکی گشتگیر پێکبهێنن

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە عێراقییەکان دەکات و داوا دەکات حکومەتێکی گشتگیر بەشێوەیەکی ئاشتییانە…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: سبەینێ داوادەکەین پێش جەژن مووچەی هەرێمی کوردستان بنێردرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، سبەینێ داوادەکەین پێش جەژن مووچەی هەرێمی کوردستان بنێردرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی…
Total
0
Share